Albania
تیرانا- AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌لبانیا، ئێدی راما ئاشكرایكرد توركیا له‌ڕووی ئاسایشی ئه‌ورووپاوه خاوه‌نی گرنگییه‌كی چاره‌نووسسازه.
ئێدی راما به‌شداریی له كۆنفرانسێكدا كرد كه له ئه‌سینا پایته‌ختی یۆنان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی یۆنان به هاریكاریی گۆڤاری "The Economist" سازكرابوو، و گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له میانی گوتاره‌كه‌یدا راما، باسی له هەریەک له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان، ئاینده‌ی وڵاتانی خۆرئاوای به‌ڵكان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌لبانیا و یۆنان، و روانگه‌ی ئه‌ورووپا له ناوچه‌كه‌ی كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌لبانیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له یۆنان و توركیادا هاوبه‌شی ستراتیژییه و رایگه‌یاند: "به‌ڵام هه‌ست ناكه‌م ئه‌لبانیا له‌نێوان دوو ئاگردایه".
ئێدی راما له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-یۆنان و گرنگیی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه بۆ ئه‌ورووپا، رایگه‌یاند: "باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه كه له په‌یوه‌ندییه‌كانی یۆنان-توركیادا، توانای په‌یوه‌ندییه‌ک كه سوودی بۆ ئه‌ورووپاش هه‌بێت، بوونی هه‌یه. چونكه توركیا له‌ڕووی ئاسایشی ئه‌ورووپاوه خاوه‌نی گرنگییه‌كی چاره‌نووسسازه. یۆنان ولاتێكی ئێجگار گرنگه له‌نێو سنووره‌كانی ئه‌ورووپادا. بێگومان ده‌توانم بڵێم سه‌ركۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سیاسه‌تمه‌دارێك یان كه‌سێك نییه كه نه‌یاری یۆنان بێت، رابردوو بێگومان ئه‌وه‌ی پیشان داوین، كه ئه‌گه‌ر ئیراده هه‌بێت، ئه‌وا چاره‌سه‌ریش هه‌یه. دیالۆگ، دیالۆگ، دیالۆگ. بێ ئه‌وه‌ی جێی بهێڵیت بۆ كه‌سانی دیكه، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی دیكه‌ی بۆ بهێنیت، به ساده‌یی دیالۆگی راسته‌قینه. هیچ شتێك ئاسان نییه، به‌ڵام په‌یوه‌ندیی بنیاتنه‌رانه‌ی یۆنان-توركیا بەد‌ڵنیاییه‌وه ده‌توانێت سوودی گرنگی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ورووپا هه‌بێت و من سەد له‌سه‌د له‌وه دڵنیام".