Sarmand Hameed
06 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2021
هەولێر - AA
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی له تاران به‌شداریى له رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رکۆماری نوێی ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی كرد كه له ئه‌نجوومه‌نى شوارى وڵاتەکە به‌ڕێوەچوو.
بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، نێچیرڤان بارزانی له ميانى سه‌ردانه فهرمييهكهيدا بۆ تاران، بڕيار وايه سبه‌ى هه‌ينى شەشی ئابی ٢٠٢١، له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ره‌ئيسى و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى ئێران كۆببێته‌وه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشەممە به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک گه‌يشتبووه تاران كه له سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، فەوزی هەریری و وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، پشتیوان سادق و وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، حەمەی حەمەسەعید و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، کوێستان محەمەد عەبدوڵڵا پێکدێت.