Muhammet Tarhan
06 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2021
ئەنقەرە- AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا یۆنانییەکەی، نیکۆس دێندیاس ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، چاوشئۆغڵو لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هاوخەمی خۆی بۆ سووتانی دارستانەکانی یۆنان دەربڕیوە.
لای خۆشیەوە وەزارەتی دەرەوەی یۆنان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لەوە کردووە کە چاوشئۆغڵو پەیوەندی بە دێندیاس-ەوە کردووە و هەردوو وەزیر باسیان لەوە کردوە کە لە دوای کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی وڵاتی خۆیان، ئامادەن یارمەتی کوژاندنەوەی دارستانەکانی یەکتر بدەن.
پێشتریش وەزیری دەرەوەی یۆنان لە ١٩ی تەمووزدا پەیوەندی بە چاوشئۆغڵو-ەوە کردبوو و هاوخەمی خۆی بۆ سووتانی دارستانەکانی تورکیا دەربڕیبوو.