Eshat Fırat,Mohammed Baqi Hussein
18 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2017
به‌یت له‌حم - AA
له شاری به‌یت له‌حم باکووری کەناری رۆژئاوا، ژماره‌یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی به مه‌به‌ستی پڕۆتێستۆكردنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس گردبوونه‌وه كه بڕیاره سه‌ردانی ئیسرائیل بكات.
ده‌یان فه‌ڵه‌ستینی له مه‌یدانی كڵێسای مه‌هد كه باس له‌وه‌ده‌كرێت حه‌زره‌تی عیسای تیادا له‌دایكبووه له به‌یت له‌حم، گردبوونه‌وه و پڕۆتێستۆی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی مایک پێنس-یان كرد.
خۆپیشانده‌ران بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكاشیان بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل پڕۆتێستۆ كرد و به ئاڵای فه‌ڵه‌ستینه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر پێناسی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی قودس كرده‌وه.
چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌رگریی گه‌ل، مونزیر عومه‌یره له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو گوتی: "ئه‌و كه‌سانه‌مان ناوێت بێنه سه‌ر خاكه‌كه‌مان كه مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیان فرۆشتووه. مایک پێنس-یش یه‌كێكه له‌و كه‌سه نه‌خوازراوانه. نه ئه‌و نه هیچ به‌رپرسێكی ئه‌مریكی دیكه‌مان لێره ناوێت".
مونزیرعومهیره رایگه‌یاند کە له پێناو قودسدا به‌رده‌وام ده‌بن له گه‌یاندنی ده‌نگی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و گوتی: "قودس هه‌میشه هێڵی سوورمانه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له پێناو بوونی به پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستیندا، به‌نرخترین شته‌كانمان به‌خت بكه‌ین".