Muhammed Semiz
10 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2021
ئیستانبوڵ- AA
وەزارەتی بەرگریی سعوودیە بە تاوانی "ناپاکی لە نیشتمان" لەسێدارەدانی سێ سەربازی راگەیاند.
ئاژانسی فەرمی هەواڵی سعوودیە "SPA" راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا باسی لەوە کردوە کە ئەو سێ سەربازە چەند تۆمەتێکی جیاوازیان ئاراستەکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان کۆتایی هاتووە.
ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەو سێ سەربازە دوای ئەوەی براونەتە بەردەم دادگا، بە تاوانەکانی "ناپاکی کردن لە نیشتمان، هەماهەنگی کردن لەگەڵ دوژمن و پێشێل کردنی بەرژەوەندییە سەربازییەکانی وڵات" بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە دوای ئەوەی فەرمانی پاشایەتی بۆ لەسێدارەدانی ئەو سەربازانە دەرکراوە، هەرسێکیان لە فەرماندەیی سەربازی باشوور لەسێدارە دراون.
ئەوەی جێگای سەرنجە هیچ وردەکارییەک دەربارەی دەستەواژەی "دوژمن" نەخراوەتەڕوو کە تۆمەتی هەماهەنگی کردن لەگەڵی دراوەتە پاڵ ئەو سەربازانە.