Ahmed al-Masri,Zeynep Tüfekçi,Ramal Abdullah Mahmood
18 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2017
ریاز – AA
لەبارەی لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، زیگمار گابرێل سعوودیە بەمەبەستی "راوێژکاری" بڕیاریدا بانگهێشتی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە بەرلین بکاتەوە و راشیگەیاند نامەی ناڕەزایی دەداتە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە ریاز.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعوودیە SPA بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی گەورە بەرپرسێکی سعوودی، رایگەیاند کە سعوودیە کاردانەوەی نیشانداوە بەرامبەر گابرێل بەهۆی رەخنە توندەکانی لە سیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی ریاز بە تایبەتی لە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی لوبنان، رەفیق حەریری.
ئەو گەورە بەرپرسە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتەکانی گابرێلی بە "ناحەقی و ناشیرین" لەقەڵەم داوە و ئاماژەی بەوەش کردووە کە سەریان لەو گوتانە سووڕماوە و ئیدانەی گوتەکانی دەکەن. گوتووشیەتی: "لەسەر ئەو گوتە ناحەقی و ناشیرنانە ئیدارەی ریاز بەمەبەستی "راوێژکاری" بڕیاریدا بانگهێشتی باڵیۆزی خۆی لە بەرلین بکاتەوە و راشیگەیاند نامەی ناڕەزایی دەداتە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە ریاز. سعوودیە لەو باوەڕەدایە ئەو جۆرە لێدوانانە کە پشتیان بە زانیاری ناڕاست بەستووە، گوزارشت لە (هەڵوێستی) حکوومەتی ئەڵمانیای دۆست ناکات کە هاوپەیمانێکی بەهێزمانە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هێنانەدی سەقامگیری لە ناوچەکە".