Mohamad Misto,Adham Kako
20 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2019
دێرازۆر/ئه‌نقه‌ره - AA
ده‌یان سه‌ربازی سعوودی گه‌یشتنه كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌دایه.
دوای گه‌یشتنی ئه‌و سه‌ربازانه كه پسپۆڕانی سعوودی ده‌پارێزن، نزیكه‌ی 30 بارهه‌ڵگر كه پێداویستی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وتیان باركردبوو، گه‌یشتنه گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتی سووریا كه كێڵگه‌ی عومه‌ره.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی دێرازۆره‌وه ده‌ستكه‌وتووه، دوێنێ ده‌یان سه‌ربازیی سعوودی گه‌یشتوونه‌ته گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتی سووریا، كێڵگه‌ی عومه‌ر.
ئه‌ركی ئه‌و سه‌ربازانه پاراستنی ئه‌و ئه‌ندازیار و تهكنیككارانهی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی سعوودیه، ئارامكۆی سعوودیه كه هه‌فته‌ی رابردوو گه‌یشتنه كێڵگه‌كه.
سه‌ربازه سعوودیه‌كان له شوێنه‌كانی مانه‌وه‌ی "گوندی شین" نیشته‌جێ بوون كه له‌ناو كێڵگهكهدایه.
پاش گه‌یشتنی سه‌ربازه‌كان، نزیكه‌ی 30 بارهه‌ڵگر كه پێداویستی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وتیان باركردبوو له سنووری عێراقه‌وه گه‌یشتنه كێڵگه‌كه.
له 13ی كانوونی یه‌كه‌مدا، تێكڕا 15 پسپۆڕی میسری و سعوودی به‌مه‌به‌ستی راهێنان به كارمه‌ندانی ناوخی و كاری شیكاری، به یاوه‌ری هێزه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتنه كێڵگه‌ی عومه‌ر.
پێش جه‌نگی ناوخۆی سووریا، له كێڵگه‌ی عومه‌ر كه له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه‌دایه رۆژانه 75 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هات.