Ekip
21 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2019
ئیستانبوڵ- AA
دوو برا له شارۆچكه‌ی مه‌ریوان سه‌ربه پارێزگای كوردستان له ئێران، ره‌قبوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی كرێكارانی ئێران (ئیلنا)، دوو برا كه كاری كۆڵبه‌رییان له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق - ئێران كردووه، به‌ناوه‌كانی ئازاد خوسره‌ویی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و فه‌رهاد خوسره‌ویی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ، به‌ر له سێ رۆژ ره‌قبوونه‌ته‌وه و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ته‌رمی ئازاد خوسره‌ویی هه‌مان رۆژ و ته‌رمی فه‌رهاد خوسره‌ویی ئه‌مڕۆ دۆزرایه‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له میانی رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی فه‌رهاد خوسرهوییدا كۆببوونه‌وه، كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر رژێمی وڵاته‌كه‌یان نیشاندا و درووشمی "مردن بۆ دیكتاتۆر"یان گووته‌وه.