İbrahim Khazen,Zeynep Hilal Karyağdı Duran
18 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2023
ئیستانبوڵ-AA
سعوودیە بڵاویكرده‌وه، سبەی یەکەم رۆژی مانگی زولحیجەیە و جەژنی قوربان لە ٢٨ی حوزەیراندا دەستپێدەکات.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمی سعوودیە، دادگای باڵای وڵاته‌كه ده‌ركه‌وتنی مانگی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه ئاماژەیە بۆ دەستپێکی مانگی زولحیجە.
به‌م پێیه، سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی زولحیجه‌یه كه تیایدا فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجامده‌درێت، رۆژی ٩ی زولحیجه كه ده‌كاته رۆژی عه‌ره‌فه، ٢٧ی حوزه‌یرانه و رۆژی ٢٨ی حوزه‌یران یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه.
بەپێی ساڵنامەی کۆچی جەژنی قوربان رۆژی ١٠ی زولحیجە دوای کاتی نوێژی بەیانی دەستپێدەکات و لە کاتی نوێژی عه‌سری رۆژی ١٣ی زولحیجە کۆتاییدێت.
راوێژكاری كاروباری سه‌ردان لە وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە، محه‌مه‌د بیجاوی بە کەناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئیخبارییه‌ی راگەیاندبوو، وەزارەتەکەیان بە هەموو توانا و کارمەندەکانییەوە کاردەکات بۆ خزمەتکردنی ئەو کەسانەی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج روو له سعوودیه ده‌كه‌ن.
بیجاوی تیشكی خستبوویه سه‌ر ئه‌وه‌ش كه یەک ملیۆن کەس لە دەرەوەی سعوودیه‌وه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج روویان له وڵاته‌كه كردووه.