Islam Doğru
01 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2023
نیویۆرک - AA
بە ئامادەبوونی سەدان هەزار کەس، ساڵی نوێ لە گۆڕەپانی تایمز لە شاری نیویۆرک رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرز راگیرا.
لە میانی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ رێگەگرتن لە زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لەم دوو ساڵەی دواییدا ئەنجامدانی چالاکییەکان بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێوە بەشێوەیەکی سنووردار لە نیویۆرک ئەنجام دەدران، بەڵام ئەمساڵ بە بەشداری بەرفراوانی خەڵک ساڵی نوێ لە گۆڕەپانی تایمز بەرز راگیرا.
جگە لە دانیشتووانی شاری نیویۆرک و هاووڵاتییانی ئەمریکی کە لە ویلایەتەکانی دیکەوە هاتبوون و ئەو گەشتیارانەی لە وڵاتانی دیکەوە هاتبوون، وێڕای کەشی باراناوی روویان لە گۆڕەپانی نیویۆرک کرد.
بۆنەکە کە کاتژمێر ١٨:٠٠ بە کاتی خۆجێیی دەستی پێ کرد و تاکوو نیوەشەو بەردەوام بوو، بە ئەنجامدانی کۆنسێرت، سەما و چەندین چالاکیی دیکە بەردەوام بوو.
کاتێکیش کات گەیشتە کاتژمێر ٢٣:٥٩ سەرۆکی شارەوانیی نیویۆرک، ئێریک ئادمس دوگمەی تۆپی کریستالی تیشکهاوێژی داگرت کە لە میانی ٦٠ چرکەدا کریستاڵە تیشکهاوێژەکان کەوتنە خوارەوە.
کریستالە تیشکهاوێژەکان کە بەهۆی دەستگرتن بە وزەوە لە زیاتر لە ٣٢ هەزار گڵۆپی LED دروست کرابوون کە تیرەکەیان ٣،٦ مەتر بوو و کێشیشیان نزیکەی ٥،٥ تۆن بوو لە ستوونێکی ٢١ مەترییەوە بۆ خوارەوە جێ هێڵدران.
جگە لە کریستال تیشکهاوێژەکان لە هەمان ئەو چرکەساتانەدا زیاتر لە یەک تۆن یاری ئاگرینیی لە نمایشی یارییە ئاگرینەکاندا بەکار هێندران.
هەر لەو کاتەدا لە چەندین ناوچەی شارەکە لە سەروویانەوەی لە دەوروبەری پەیکەری ئازادی کە یەکێکە لە هێما هەرە گرنگەکانی شاری نیویۆرک نمایشی یارییە ئاگرینییەکان ئەنجام درا.
مەزەندەی ئەوە دەکرێت لە رێگای رووماڵکردنەوە لە رێگای کەناڵە نیشتمانییەکانەوە، ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، نزیکەی یەک ملیار کەس لە سەرتاسەری جیهان سەیری بەرزڕاگرتنی هاتنی ساڵی نوێیان لە نیویۆرک کردبێت.
جگە لە قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ١٩٠٤ەوە تاکو ئێستا هاتنەوەی ساڵی نوێ لە گۆڕەپانی نیویۆرک بەرز رادەگیرێت و ئەمەیش سەرنجی تەواوی جیهانی بۆ خۆی راکێشاوە.