بە ھۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ھەبوونی بۆمب لە دوو قوتابخانە لە ویلایەتەکانی تەکساس و نیوجێرسی دا، ترس و دڵەڕاوکێ کەوتە نێو خەڵکەوە و قوتابخانەکان لە لایەن ھێزە ئاسایشپارێزەکانەوە چۆڵکران.
بە ھۆی دەستنیشانکردنی جۆرێک بۆمب لە جانتای یەکێ لە قوتابییەکان لە قوتابخانەیەکی شاری ھۆستن لە تەکساس، پاسەوانانی قوتابخانە وەخۆ کەوتن و قوتابیانیان بردە مەیدانی یاریی بەیسبۆڵ، دواتر لە لایەن تیمی پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنی هەڵمەتی پشکنینی نێو قوتابخانەیان دەست پێکرد.
هەروەها ئەو قوتابییەی شکیان لێی بوو، دەستگیر کرا.
تیمی پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنی و ئیف بی ئای، ئامادە نەبوون زانیاریی لە بارەی ئەو تەقەمەنییەی لە نێو جانتای یەکێ لە قوتابییەکاندا دۆزراوەتەوە ئاشکر بکەن.
ھەر ھەمان رۆژ لە ویلایەتی نیوجێرسی دا بەھۆی ئەو پەیامەی کە لە سەر دیواری توالێتی قوتابخانەیەکدا نووسرابوو، کاربەدەستانی قوتابخانە بانگی تیمی پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنییان کرد و بارودۆخی نائاسایی لە دەورووبەری قوتابخانەکەدا راگەیەنرا.