Nazir Aliyev Tayfur
10 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2022
كیێڤ - AA
سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی كاتی نه‌ماوه بۆ چاوه‌ڕوانیكردن، داوای كرد وڵاتانی رۆژئاوا گه‌مارۆ بخه‌نه سه‌ر نه‌وتی رووسیا.
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی له ٤٥ه‌مین رۆژی جه‌نگی نێوان ئۆكراینا و رووسیا به پێویستی ده‌زانێت سنوورداركردنی توندتر به‌سه‌ر ئابووری رووسیادا بسه‌پێندرێت.
سەرۆکی ئوکراینا به پێویستی ده‌زانێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌واوی مه‌ده‌نی و دیموكراسیخوازه‌كانی جیهان بكه‌ونه خۆ و گوتی: "كاتی چاوه‌ڕوانی نییه. ئازادی كاتی نییه بۆ چاوه‌ڕوانیكردن. رووسیا له‌وانه‌یه ئه‌وه لێك بداته‌وه هێز و پێداویستی سه‌ربازیی زیاتر بهێنێته وڵاته‌كه‌مان. پێویسته ده‌ست به‌جێ (وڵاتان) بكه‌ونه خۆ و گه‌مارۆی نه‌وت به‌سه‌ر داپڵۆسێنه‌ردا بسه‌پێنن".
سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن به پاكێجی پشتیوانی ئابووری و به‌رگرییه‌وه سه‌ردانی ئۆكراینای كردووه، گوتی: "پێشیوازیكردن له جۆنسۆن شكۆمه‌ندییه‌كی مه‌زنه، سیاسه‌ته‌كانی شانشینی یه‌كگرتوو بۆ پشتیوانیكردن له ئۆكراینا تا هه‌تایه له مێژوودا تۆمار ده‌كرێن".
ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی سوپاسی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین و سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترۆدۆی كرد كه له میانی هه‌ڵمه‌تی "هه‌ڵستنه سه‌ر پێ بۆ ئۆكراینا" به‌ڵێنیان داوه به تێكڕایی به زیاتر له ١٠ ملیار دۆلار هاوكاری ئه‌و ئۆكراینییانه بكه‌ن كه به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.