Bahtiyar Abdülkerimov
20 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی و بەرگریی ئۆکراینا، بە لەبەرچاوگرتنی جەنگی بەرفراوانی وڵاتەکەی، بڕیاریدا کە بە درێژایی قۆناغی یاسای سەربازی، چالاکی ژمارەیەک پارتی سیاسیی هەڵپەسێرێت.
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە بڵاویکردەوە، زێلێنسکی گوتارێکی پێشکەش بە ئۆکراینیەکان کرد و رایگەیاند: ''ئۆکراینا هەمیشە بە دوای چارەسەرێکی ئاشتیانە بوو. هەروەها ئەوە ئێمەین زۆرترین لایەنگری ئاشتیین. چونکە هەموو ئەوانە هەژمار دەکەین کە گیان لەدەست دەدەن. لەبەرئەوە هەر خێزان و خانوویەک کە دەڕووخێن گرنگە بەلامانەوە. چونکە ئێمە ئۆکراینین و مرۆڤێک لەلای ئێمە بەهادارە''.
زێلێنسکی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی و بەرگریی ئۆکراینا، بە لەبەرچاوگرتنی جەنگی بەرفراوانی وڵاتەکەی بڕیاریدا کە بە درێژایی قۆناغی یاسای سەربازی چالاکی ژمارەیەک پارتی سیاسیی هەڵپەسێرێت، لەو چوارچێوەیەشدا چالاکی پارتەکانی "پلاتفۆرمی ئۆپۆزسیۆن بۆ ژیان"، "پارتی شەریعەت"، "ئێمە"، "بەرەی ئۆپۆزسیۆن"، "ئۆپۆزیسیۆنی چەپ"، "یەکێتی هێزە چەپەکان"، "دەوڵەت"، "پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخوازی ئۆکراینا"، "پارتی سۆسیالیستی ئۆکراینا"، "سۆسیالیستەکان" و ''بەرەی ڤلادیمێر سالدۆ'' راگیران.
زێلێنسکی ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە پارتی ''بەرەی ڤلادیمێر سالدۆ'' لە ئۆکراینادا ناسراو نییە و، پێش هەڵبژاردنەکان لە هێرسۆن دامەزراوە، ئەو پارتە لایەنگری سوپای رووسیایە.