Abduljabbar Aburas
20 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2022
كيێف - AA
حکوومەتی ئۆکراینا رایگەیاند، لەگەڵ رووسیا رێکەوتوون لەسەر کردنەوەی ١٠ رێڕەوی مرۆیی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رووسیاوە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا، ئایرینا ڤێریچۆک رایگەیاند، لەگەڵ رووسیا رێکەوتوون لەسەر کردنەوەی ١٠ رێڕەوی مرۆیی بۆ دەربازبوونی دانیشتوانی ناوچە گەمارۆدراوەکان.
ئایرینا ڤێریچۆک روونی کردەوە کە ئەو رێڕەوە مرۆییانە لە شارەکانی ماریۆپۆل و چەند رێڕەوێک لە کیێڤ و ئەوانەی دیکە لە هەرێمی لۆهانسک دەبێت.
جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا ئاشکرایشی کرد پلان هەیە بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بە شاری خێرسۆن کە لە ئێستادا لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی رووسیادایە.
رۆژی ٢٤ی شوباتی رابردوو، سوپای رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر ئۆکراینا دەست پێکرد، ئەمەش کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا ھێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.