Davit Kachkachishvili
08 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2023
کیێڤ-AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی، رووسیای تاوانباركرد بەوەی له میانی ئه‌و ئاگربه‌سته ٣٦ کاتژمێرییه‌ی رایگه‌یاندبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆرسۆدۆکسەکان به‌شداریی له رێوڕه‌سمه‌كانی جەژنی کریسمسدا بكه‌ن، هێرشی کردووه‌تە سەر ئۆکراینا.
ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی له په‌یامێكی ڤیدیۆیییدا جارێكی دیكه پیرۆزبایی كرد به‌بۆنه‌ی جەژنی کریسمسی ئۆرسۆدۆكسهكانهوه.
زێلێنسکی وێڕای ئاماژەدان بەوەی پلانی كاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئۆکراینای بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پەسەندکردووه، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئەمساڵ خەباتی وڵاته‌كه‌ی له‌پێناو سەربەخۆیی و پەرەپێدانی تواناكانی بەرگریی لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت.
سه‌رۆكی ئۆكراینا هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد بڕیاری سەپاندنی سزای بەسەر ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی رووسیادا واژوو کردووە کە پشتیوانی لە سیاسەتی هێرشی مۆسكۆ بۆ سەر ئۆكرینا دەکەن و رایگه‌یاند: "لە داهاتووشدا بڕیاری سزادان لە دژی ئەو کەسانە ده‌درێت".
ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی داكۆكی له‌وه كرد كه سوپای رووسیا پابه‌ندی ئه‌و ئاگربه‌سته نه‌بووه كه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین فه‌رمانی كردبوو وه‌زاره‌تی به‌رگریی له دوێنێ كاتژمێر ١٢:٠٠ه‌وه بۆ ماوه‌ی ٣٦ كاتژمێر جێبه‌جێی بكات و رایگه‌یاند:
"ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه جیهان ئه‌وه‌ی بینی كه هه‌ر وشه‌یه‌ك له مۆسكۆوه بێت چه‌ند هه‌ڵه‌یه. هه‌ندێك شتیان له‌باره‌ی به‌ناو ئاگربه‌ست گوت به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه، تۆپه‌كانی رووسیا پێگه‌كانی ئۆكراینایان له باهموت و ناوچه‌كانی دیكه به ئامانج گرت".
زێلێنسكی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌رله‌نوێ دهستبهبهركردنی ئاشتی له وڵاته‌كه‌ی ته‌نها دوای كشانه‌وه‌ی سوپای رووسیا له خاكی ئۆكراینا رێگه‌ی تێده‌چێت.