Ali Cura
12 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2021
مینسک - AA
زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ھەوڵی کۆچکردندان بۆ ئەرووپا لەسەر سنووری بێلاڕووس- پۆڵەندا، بەردەوامە.
چاوەڕوانی کۆچبەرانی خاڵی سنووریی بروزگی لە شاری گرۆندۆی بێلاڕووس، کە زۆربەیان لە عێراقەوە ڤیزەیان وەرگرتووە و ھاتوون بۆ بێلاڕووس و بە مەبەستی دەربازبوون لە بێلاڕووسەوە بۆ پۆڵەندا و لەوێوە بۆ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەورووپا، بەردەوامە.
نزیکەی دوو ھەزار کۆچبەر کە ژمارەیەکی زۆر ئافرەت و منداڵیش لە نێویاندابوو، لە کەشوھەوایەکی ژێر پلەی سفری سەدیدا، بە درێژایی شەو و رۆژ بە بەردەوامی ھەوڵی پەڕینەوە بۆ پۆڵەندا دەدەن.
دیمەنی ھەوڵی پەڕینەوەی گرووپێکی دوو سەد کەسی و بڕینی تەلبەندەکانی خاڵی سنووریی بروزگی بۆ سنووری پۆڵەندا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوبوویەوە و دواتر گەرانەوەی ئەم گرووپانە بۆ کەمپەکانی ئەو دیو سنوور راگەیەندرا.
کۆکردنەوەی ھاوکاریی کۆمەڵگەی موسڵمان، ئۆرسۆزۆکس، کاسۆلیک و جوولەکەکان وەکو ئاو و خۆراک و پێداویستی پاککردنەوە بۆ کۆچبەرەکانی سنووری بێلاڕووس دەستی پێکردووە.
کۆمەڵەی خاچی سووری بێلاڕووسی دار و خۆراکی بۆ ناوچەکە نارد.
- بەبەردەوامی گرووپی نوێی کۆچبەران بۆ کەمپەکان دێن
لەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن لیژنەی سنووری دەوڵەتی بێلاڕووسەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە گرژییەکانی سەر سنووری بێلاڕووس- پۆڵەندا بەردەوامە و تێیدا ھاتووە: "کەمپەکان، بە بەردەوامی گرووپی نوێی کۆچبەری بۆ دێت".