Betül Yürük
12 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2021
نیویۆرك – AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس له‌باره‌ی به‌ڵێننامه‌ی گلاسۆو له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند: "هیوابه‌خشه، به‌ڵام به‌پێی پێویست نییه".
گوتێرێس له میانی ٢٦ه‌مین كۆنفرانسی لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری گلاسۆوی سكۆتلاند كه دوو هه‌فته‌یه به‌رده‌وامه رایگه‌یاند بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا پێویسته هه‌موو لایه‌ك به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵبستێت.
گۆتێرێس داوای له حكوومه‌تی وڵاتان كرد بۆ ئه‌وه‌ی تاكو كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه گه‌رمبوونی زه‌وی بۆ ١،٥ سانتیگرات سنووردار بكه‌ن و هاوكاری وڵاتانی تازه پێشكه‌وتوو بكرێت تواناكانیان چر بكه‌نه‌وه گوتی: "به‌ڵێننامه‌ی گلاسۆو له‌باره‌ی كه‌شوهوا هیوابه‌خشه، به‌ڵام به‌پێی پێویست نییه. له ئێستاوه پێویسته هه‌موو وڵات، شار، كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌یه‌ك ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی جددی، ریشهیییانه و متمانه‌پێكراو به‌ره‌نگاری گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا ببێته‌وه".