Islam Doğru
24 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2022
نیویۆرك – AA
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا رایگه‌یاند "ئه‌م جه‌نگه، بێمانایه. بنەماکانی پەیماننامەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشێل ده‌كات".
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ میدیاكاران دوا.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه سه‌خته وا لێك بدرێته‌وه كه بڕیاری رووسیا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن رێگه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ جه‌نگێكی گشتی و گوتی: "به‌ڵام كه‌سانێكی زۆر گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان ئاواره ده‌بن و هیوابڕاو ده‌بن بۆ داهاتوو".
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس گوتیشی: "ئه‌وه‌ی لای من روونه ئه‌وه‌یه، ئه‌م جه‌نگه، بێمانایه. بنەماکانی پەیماننامەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشێل ده‌كات. ئه‌گه‌ر رانه‌وه‌ستێت له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئازاری زۆر له ئه‌ورووپا".
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه خۆی داوای راوه‌ستاندنی جه‌نگه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پێ دراوه له رووی یاسایییه‌وه ئه‌م دۆخه تاوتوێ بكات.