Ahmet Sertan Usul
24 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی ئەنجام دا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و زێلێنسکی هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا و دوایین پێشهاتەکانییان تاوتوێ کردووە.