Selen Temizer
24 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2022
بڕۆكسل – AA
ناتۆ رایگه‌یاند، دوای ئاڵوگۆڕی بیروڕا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا، به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی چواره‌می په‌یماننامه‌ی واشنتۆن بۆ به‌هێزكردنی به‌رگریی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست له دژی هێرشه‌كان، بڕیاریانداوه هه‌نگاوی دیكه بگرنه به‌ر.
ناتۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا "به‌توندترین شێوه ئیدانه‌ی هێرشی ترسناكی ناحه‌قی و بێ پاساوی رووسیای كردووه بۆ سه‌ر ئۆكراینا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پشتیوانی ناتۆ راگه‌یه‌ندراوه بۆ گه‌لی ئۆكراینا و سیسته‌می حوكمڕانی ئه‌و وڵاته كه له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردراوه و پشتیوانی ته‌واویش بۆ سه‌روه‌رێتی و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته ده‌ربڕدراوه.
ناتۆ داوا له رووسیا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆسه‌ر ئۆكراینا رابگرێت و ته‌واوی هێزه‌كانی له‌ناو ئۆكراینا و ده‌ورووبه‌ری ئۆكراینا بكشێنێته‌وه و رێگه بدات به گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی بۆ هه‌موو كه‌سێك.
ناتۆ هه‌روه‌ها به‌توندترین شێوه ئیدانه‌ی داننان به ناوچه‌كانی جوداخوازانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراینا كردووه و نووسیوویه‌تی "رووسیا باجی زۆر قورسی ئابووریی و سیاسیی ئه‌م (ده‌ستوه‌ردان)ه ده‌دات. كاره‌كانی رووسیا بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیددی بۆسه‌ر ئاسایشی ئه‌ورووپا و ئه‌تله‌نتیك. ناتۆ و ته‌واوی هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ پاراستنی ئاسایش و دابینكردنی به‌رگریی رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه به‌ر. دوای ئاڵوگۆڕی بیروڕا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا، به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی چواره‌می په‌یماننامه‌ی واشنتۆن بۆ به‌هێزكردنی به‌رگریی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست له دژی هێرشه‌كان بڕیار دراوه هه‌نگاوی دیكه بگیرێنه به‌ر. جگه له به‌رگریی وشكانی دیكه بۆ به‌شی رۆژهه‌ڵاتی هاوپه‌یمانی هه‌روه‌ها به‌رگریی ده‌ریاییی دیكه‌یش جێگیر ده‌كه‌ین. توانای ئاماده‌كاری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له ئه‌گه‌ری ته‌واوی دۆخه‌كاندا زیاد كردووه".