جيهان, کۆڤید- ١٩

زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار كه‌س له‌ ئیسرائیل تووشی كۆرۆنا بوون

- ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ ئیسرائیل گه‌یشته‌ حه‌وت هه‌زار و ٣٠ كه‌س. به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌یشیه‌وه‌ ٣٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

03.04.2020 - نوێکردنەوە : 04.04.2020
زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار كه‌س له‌ ئیسرائیل تووشی كۆرۆنا بوون

Quds

قودس – AA

ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ ئیسرائیل گه‌یشته‌ حه‌وت هه‌زار و ٣٠ كه‌س. به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌یشیه‌وه‌ ٣٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیل رایگه‌یاند پیاوێكی ته‌مه‌ن ٧١ ساڵ كه‌ تووشبووی كۆرۆنایه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌، به‌م جۆره‌ش ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی تاكو ئێستا له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ گه‌یشته‌ ٣٧ كه‌س.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ١٧٣ كه‌سی دیكه‌یش تووشی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بوون، به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتۆته‌ حه‌وت هه‌زار و ٣٠ كه‌س كه‌ ره‌وشی ته‌ندروستی ١١٥یان سه‌خته‌. هه‌روه‌ها ٣٥٧ كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın