Mustafa Deveci
26 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، یاڤوز سه‌لیم كران زانیاریی نوێی بڵاو كرده‌وه له باره‌ی بردنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی توركیا كه به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا له‌و وڵاته گیریان خواردووه به رێگای وشكانی.
سه‌لیم كران له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك له وڵاتان رێوشوێنی تایبه‌ت ده‌گرنه به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی توركیا كه ده‌یانه‌وێت به رێگای وشكانی له ئۆكرایناوه بگه‌ڕێنه‌وه توركیا.
به‌م پێیه ئه‌م هاووڵاتییانه‌ی توركیا به‌بێ ڤیزه به پاسپۆرت یاخود ناسنامه ده‌توانن له پۆڵه‌ندا، مۆڵدۆڤا و سلۆڤاكیاوه تێبپه‌ڕن و هه‌روه‌ها به‌بێ لێدانی ڤیزه به پاسپۆرت بچنه رۆمانیا، هه‌نگاریا و بولگاریا.
هه‌ریه‌ك له بولگاریا، هه‌نگاریا، نۆڵدۆڤا، پۆڵه‌ندا، رۆمانیا و سلۆڤاكیا داوای پشكنینی PCR و به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنای نوێ له‌و هاووڵاتییه توركانه ناكه‌ن كه له ئۆكراینه‌وه دێن.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی هه‌نگاریا له ئه‌نقه‌ره، ڤیكتۆر ماتیس له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه له رێگای وشكانییه‌وه هاووڵاتییانی توركیا به‌بێ ڤیزه و پشكنینی PCR ده‌توانن له ئۆكرایناوه بێنه هه‌نگاریا و به‌هۆی ئه‌وانیشه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی هیچ هاووڵاتییه‌كی توركیا دروست نابێت.