Muhammet Kurşun
01 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2021
تاران - AA
رێبەری ئێران، عەلی خامنەیی، غولام حوسەین موحسین ئەجعی وەک سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی وڵاتەکەی دانا لە شوێنی ئیبراهیم رەئیسی کە سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن نووسینگەی عەلی خامنەیی-هوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە غولام حوسەین موحسین ئەجعی کە جێگری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی بوو، خراوەتە شوێنی ئیبراهیم رەئیسی کە وەک سەرکۆماری نوێی وڵات هەڵبژێردراوە.
خامنەیی لە بڕیاری دامەزراندنەکەدا، داوای لە غولام حوسەین موحسین ئەجعی کردووە پێداگرانە دژبە پێشێلکارانی یاسا بوەستێتەوە.