Ekip
08 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2022
هه‌ولێر-AA
رۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور داوا ده‌كه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌ستبه‌جێ ئه‌و دوو رۆژنامه‌وانه نه‌یاره ئازاد بكات كه له سووریا رفاندوونی.
رۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور كه ناوه‌نده‌كه‌یان له پاریسه، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی رێگرییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له سووریا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانان بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، كه‌ناڵی رووداو كه ناوه‌نده‌كه‌ی له هه‌ولێره، به تۆمه‌تی "پێشێلكردنی یاسای میدیا" به زۆر داخراوه و رۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور ئه‌و "بیانووه ناڕوونه سه‌ركۆنه ده‌كات".
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی باس له‌وه كراوه كه له قامیشلۆ دوو رۆژنامه‌وان له‌لایه‌ن چه‌كداری ماسكدارهوه رفێندراون و له شوێنێكی نه‌زانراو ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و "رۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور داوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن".