سياسەت, جيهان

رژێمی ئەسەد لەڕێی "دادگای تیرۆر" هەوڵی لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆن دەدات

لە ساڵی ٢٠١٢وە تا ئێستا "دادگای تیرۆر" بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دوو هەزار و ١٤٧ کەس دەرکردووە و دەستیشی بەسەر موڵکوماڵی نزیکەی چوار هەزار کەسدا گرتووە.

Ethem Emre Özcan  | 15.10.2020 - نوێکردنەوە : 15.10.2020
رژێمی ئەسەد لەڕێی "دادگای تیرۆر" هەوڵی لەناوبردنی ئۆپۆزسیۆن دەدات

Ankara

ئەنقەرە- AA

تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەوەی ئاشکرا کرد کە رژێمی ئەسەد لە تەمووزی ٢٠١٢دا، دادگایەکی لەژێر ناوی "دادگای تیرۆر" دامەزراند و لەو کاتەوە تا ئێستا ئەو دادگایە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دوو هەزار و ١٤٧ کەس دەرکردووە و دەستیشی بەسەر موڵکوماڵی نزیکەی چوار هەزار کەسدا گرتووە.

تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، راپۆرتێکی لە بارەی "دادگای تیرۆر"ی رژێمی ئەسەد بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو خستەڕوو کە تیایدا باس لەوە کراوە رژێمی ئەسەد لەڕێی بەکارهینانی ئەم دادگایەوە هەوڵی بە "تیرۆریست" ناساندنی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و لەناوبردنیان لەژێر پەردەی یاسادا دەدات.

بەگوێرەی راپۆرتەکە "دادگای تیرۆر" تەنانەت بەشێوەی ئامادەنەبوو ئەو ئەندامانەی ئۆپۆزسیۆنیش دادگایی دەکات کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندان.

زۆرینەی ئەو تۆمەتبارانەی دەنێردرێنە ئەم دادگایە رێگەی بینینی خێزان و پارێزەرەکانیان پێنادرێت.

باس لەوەش دەکرێت کە "دادگای تیرۆر" بەگشتی سزای قورس بەسەر تۆمەتبارەکاندا دەسەپێنێت و بەشێکی بڕیارەکانیش پشت بەو ئیفادانە دەبەستن کە تۆمەتبارەکان لەژێر ئەشکەنجەدا دانیان پێداناون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن