İdiris Okuduci
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
تەرتەر - AA
لە هێرشێکی سوپای ئەرمینیادا بۆسەر شاری تەرتەر، ژمارەیەک مەدەنی کە دەچوون بۆ گۆڕستان بۆ رێوڕەسمی بەخاکسپاردن کرانە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسانی ئەمنیی ناوەندی شاری تەرتەرەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، هێزەکانی ئەرمینیا، بۆردومانی ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی شاری تەرتەریان کردووە.
بەرپرسێکی ئەمنیی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، باسی لەوە کرد کە بەپێی ئامارە بەراییەکان لە هێرشەکەدا، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش برینداربوون.
هاوکات بەهۆی بۆردومانەکەوە ژمارەیەکی زۆر لە گۆڕی نێو گۆڕستانەکە وێران بوون، ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیش زیانی بەرکەوتووە.