Ömer Tuğrul Çam
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
بڕۆكسل – AA
به‌هۆی ژه‌هراویكردنی سەرکردە لە ئۆپۆزسیۆنی رووسیا، ئه‌لێكسێی ناڤالنی به مادده‌ی كیمیایی؛ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیاری دا سزا به‌سه‌ر شه‌ش كه‌س و یه‌ك دامه‌زراوه‌ی رووسیادا بسه‌پێنێت. له‌نێو ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌شدا، ناوی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگریی رووسیا و دوو جێگری وه‌زیری به‌رگریی رووسیای هاتووە.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێشووتر وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گه‌یشتن به رێككه‌وتن بۆ سزادانی ئه‌و به‌رپرس و دامه‌زراوه رووسیانه‌ی کە تۆمه‌تبار ده‌كرێن به ژه‌هراویكردنی سەرکردە لە ئۆپۆزسیۆنی رووسیا، ئه‌لێكسێی ناڤالنی به مادده‌ی كیمیایی، وڵاتەکان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوی ئه‌و كه‌سانه‌م هەروەها ئەو دامه‌زراوه‌یه‌ی کە سزاكه ده‌یانگرێته‌وه. به‌پێی سزاكان كه شه‌ش كه‌س ده‌گرێته‌وه جگه له بلۆككردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان، هه‌روه‌ها گه‌شتكردنیان لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
جگه له ئه‌نیستیتۆی ته‌كنه‌لۆجیا و كیمیای ئه‌ندامی ده‌وڵه‌تی رووسیا ئه‌و شه‌ش به‌رپرسه رووسیایهی کە سزاكان ده‌یانگرێته‌وه، ئه‌مانه‌ن:
"سه‌رۆكی خزمه‌تگوزاری هه‌واڵگریی فیدرالی له دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگریی رووسیا "FSB"، ئه‌لێكساندر بۆرتنیكۆڤ و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سیاسه‌تی ناوخۆ لە فه‌رمانگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی رووسیا، ئاندرێی یارین و جێگری سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت، سێرگی كیرییهنكۆ و نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتپێدراوی ته‌واوه‌تی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له ناوچه‌ی فیدرالی سیبریا، سێرگی مهنیایلۆ و جێگرانی وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، پاڤێڵ پۆپۆڤ و ئهلێكسهی كریڤۆروچكۆ".
ئه‌لێكسێی ناڤالنی له مانگی ئابی رابردوودا له كاتێكدا له سیبریا بوو ره‌وشی ته‌ندروستی تێكچوو و گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه. دواتر ناوبراو بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كرا. ئه‌ڵمانیاش رایگه‌یاند كه ده‌ركه‌وتووه ئه‌لێكسێی ناڤالنی به مادده‌ی كیمیایی نۆڤیچۆك ژه‌هراوی كراوه. دوای ئه‌مه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند كه سزا به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنن. رووسیاش لای خۆیه‌وه ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه ئه‌لێكسێی ناڤالنی ژه‌هراوی كرابێت.