Muhammet Kurşun
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
تاران – AA
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٥٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا لەو وڵاتە به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٩ هه‌زار و ٦٠٥ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٢٥٦ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها چوار هه‌زار و ٦١٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٢٩ هه‌زار و ٦٠٥ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٥١٧ هه‌زار و ٨٣٥ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی چوار هه‌زار و ٦٧١ کەس ناجێگیره و تا ئێستا، ٤١٨ هه‌زار و ٥٤ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دامەزراوە تەندروستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٤٢٦ هه‌زار و ٧٧٩ پشكنینی کۆرۆنایان ئه‌نجامداوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به کۆرۆنا لە ئێران له ١٩ی شوباتی رابردوو له شاری قوم تۆمار كرا.