Sümeyye Dilara Çelik
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
هونەرمەندی بەناوبانگی جیهانی، ریانا لەڕێی ئەو مووچەیەی بەرامبەر موزیک و جوانکاری لە گۆڤاری فۆربس وەردەگرێت، هەروەها داهاتی سپۆنسەری و پشکی قازانجەکانی توانیویەتی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە.
ریانا-ی تەمەن ٣٢ ساڵ بەهۆی سامانەکەیەوە ریزبەندی ٣٣ی ئەو ژنە ئەمریکییانەی بەدەستهێناوە کە بە هەوڵی خۆیان دەوڵەمەند بوون.
هەروەها بە بەخشینی هەشت ملیۆن دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا وەک بەخشندەترین کەسی بەناوبانگ ناسێندراوە.
لە لیستەکەدا لە دوای ریانا هەریەکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی وەک مادۆنا بە ٥٥٠ ملیۆن دۆلار، سێلین دیۆن بە ٤٥٥ ملیۆن دۆلار، بیۆنسێ بە ٤٢٠ ملیۆن دۆلار، باربرا شتایزاند بە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار، تایڵەر سوێفت بە ٣٦٥ ملیۆن دۆلار، لەیدی گاگا و جێنیفەر لۆپێز بە ١٥٠ ملیۆن دۆلار دێن.