Behlül Çetinkaya
15 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی دووفاقیانه گرت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا و رایگه‌یاند: "له رێگای رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌وه ناتواندرێت به‌ره‌نگاری رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستی ببنه‌وه. ناكرێ بلێین فڵان رێكخراوی تیرۆریستی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئێمه و ئه‌وه‌ی دیكه هه‌ڕه‌شه نییه با چاوی لێ بپۆشین".
چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردن له پانێڵی "هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سه‌رده‌می كۆرۆنادا' كه له میانی كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئانتاڵیا به‌ڕێوه چوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تیرۆر كێشه‌ی ته‌واوی جیهانه و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه ئابووری وڵاتان زیانی به‌ركه‌وتووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ته‌رخان كراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی دووفاقیانه گرت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریشدا و گوتی: "له رێگای رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌وه ناتواندرێت به‌ره‌نگاری رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستی ببنه‌وه. ناكرێ بلێین فڵان رێكخراوی تیرۆریستی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئێمه و ئه‌وه‌ی دیكه هه‌ڕه‌شه نییه با چاوی لێ بپۆشین".