Sangar Hamad Azeez
22 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2018
بەغدا - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی رایگەیاند کە لەگەڵ سهرۆكی لیستی سائیرون موقتەدا سەدر گفتوگۆی کردووە و هەردوولا هاوڕابوونە لەسەر دروستکردنی حکوومەتێکی تەنکنۆکرات.
عەبادی لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا رایگەیاند: "لەگەڵ بەرێز موقتەدا سەدر کۆبوومەوە. هەردوو لا هاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە حکوومەتێک پێکبهێنین هەموو پارتەکان لەخۆ بگرێت و دوور بێت لە تایفەگەری و حزبایەتی و کاندیدەکانی گشتی تەکنۆکڕات بن".
عەبادی ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ تەواوی پارتە براوەکانی هەڵبژاردن کۆدەبنەوە و هاوکات رەخنەشی لە سەرۆکوەزیرانی پێشوتری عێراق نوری مالیکی گرت کە دژی حکوومەتی زۆرینەیە و گوتیشی: "هەندێک لە فڕاکسیۆنەکان خۆیان بەدوور دەگرن و سیاسەت ناکەن. ئەمە حکوومەت بەڕێوەبردنێکی هەڵەیە. هەر لەبەر ئەو چەقبەستوویە بوو داعش هاتە ناو وڵاتەکەمان سێ یەکی داگیر کرد".
ناوبراو بانگەوازی ئەوەی کرد کە هەرچی زووە پارتە سیاسییەکان دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان ئەنجام بدەن و گوتیشی: "لەو باوەڕەیە دام بە پێچەوانەی جاری پێشوو ئەمجارە حکوومەت لە ماوەیەکی کەم پێکبهێندرێت".
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لە تەزویر کردن دەکەن لە هەڵبژاردنەکان عەبادی گوتی: "بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ١٢ سکاڵا بەشێوەیەکی شەفافانە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانم راسپاردووە. کۆمسیۆن مافی ئەوەی نییە پشتیوانی لە کاندیدێک یاخود فڕاکسیۆنێک بکات. دەبێت ئەوەش بزانن کە رەتکردنەوەی هەڵبژاردنەکانیش لە بەرنامەی ئێمەدا نییە".
عەبادی بەمەبەستی پێکهێنانی حکوومەت دوو رۆژ بەر لە ئێستا لەگەڵ سەرۆکی لیستی سائیرون موقتەدا سەدر کۆبووەوە کە بەبەدەستهێنانی ٥٤ کورسی یەکەمی هەڵبژاردنەکان بووە.
سهرۆكی لیستی نهسر، حهیدهر عهبادی، ههروهها ئەمڕۆ پێشوازی لە شاندێکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد لە بەغدا كه له ههڵبژاردنی ئهمجارهدا ٢٥ کورسیان بەدەستهێناوە.