Muhammet Ali Kemal
09 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد سوورن لەسەر هەڵوێستیان بۆ ''پشتیوانیکردن لە یەکپارچەیی خاکی سووریا'' و ''سووریایەکی یەکگرتوو''.
کاربەدەستێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، لەبارەی سووریاوە ژمارەیەک روونکردنەوەی داوەتە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو.
ئەو کاربەدەستە باڵایەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی ئەو هەواڵانەی کە لە میدیای ئیقلیمیدا باس لەوە دەکەن ''وڵاتەکەی ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی پەیەدەدان بەناوی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە، وەک ناوچەی سەربەخۆ دەناسێنێت'' ئاماژەی بەوەکرد ئەمریکا پشتیوانیی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات.
کاربەدەستەکە رایگەیاند:
''ئێمە پشتیوانیی دەکەین لە یەکپارچەیی و یەکگرتوویی سووریایەکی دیموکرات کە تیایدا مافی سەرجەم پێکهاتەکان پارێزراوبێت. وەک لە بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانیشدا هاتووە، قۆناغی راگوزەری سیاسیی و پرۆسەی هەڵبژاردن و داهاتووی سووریا لە لایەن دانیشتوانی ئەو وڵاتەوە پشتیوانیی دەکرێت. پێشنیازی ئەوە دەکەین کە سەرجەم لایەنەکانی سووریا پێکەوە هەنگاو بنێن''.
لە روونکردنەوەیەکیشدا لە لایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاوە، ئاماژە بەوەکراوە چالاکییەکانی هێزی ئەرکی یەکگرتوو لە پێناو سەقامگیرییدا درێژەیان دەبێت.
لە روونکردنەوەکەدا باس لەوەشکراوە رژێمی سووریا هێزی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی نەماوە.