07 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
كۆشكی سپی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ''توركیا له كاتێكی نزیكدا ده‌ست به‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌كات بۆسه‌ر باكووری سووریا كه ماوه‌یه‌كی زۆره پلانی بۆ داناوه. سوپای ئه‌مریكا پشتیوانی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ناكات یاخود ناچێته ناو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه''.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامدراوه و هاتووه ''توركیا له كاتێكی نزیكدا ده‌ست به‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌كات بۆسه‌ر باكووری سووریا كه ماوه‌یه‌كی زۆره پلانی بۆ داناوه. سوپای ئه‌مریكا پشتیوانی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ناكات یاخود ناچێته ناو ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه''.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، سوپای ئه‌مریكا كه داعشی تێكشكاندووه، ئیدی راسته‌وخۆ له‌و ناوچانه‌دا نابێت.
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه حكوومه‌تی ئه‌مریكا گوشاری له فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كردووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان كه ئه‌ندامی داعشن و له سووریا ده‌ستبه‌سه‌رن، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه نایانه‌وێت ئه‌و تیرۆریستانه وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌مریكاش ساڵانێك ئه‌و كه‌سانه له‌خۆ ناگرێت.
هاوكات له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه ''به‌م شێوه‌یه‌ش توركیا به‌رپرسیار ده‌بێت له‌و شه‌ڕكه‌رانه‌ی داعش كه ئه‌مریكا له میانی دوو ساڵی رابردوودا له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستگیری كردوون''.