Adil Essabiti,Gülşen Topçu,Zana Natık Kerem
07 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2019
تونس ــ AA
سەرۆكی بزووتنەوەی نەهزەی تونس، راشد غەنوشی رایگەیاند كە سەركەوتنیان لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ئاسان نەبوو و پێویستیان بە هاوبەشی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن حكوومەتی داهاتوو پێكبهێنن.
راشد غەنوشی دوای بڵاوكردنەوەی پێشبینییەكان سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی تونس لە لایەن دەزگای "Sigma Konsai"، بۆ رۆژنامەوانان دوا.
دوێنێ یەكشەممە دەزگای "Sigma Konsai"، پێشبینییەكانی سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران تونس بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی دەزگای "Sigma Konsai"، بزووتنەوەی نەهزە، پێش لایەنەكانی دیكە كەوتووە و ١٧،٥ی لەسەدای دەنگەكانی بەدەستهێناوە و بووە بە خاون ٤٠ كورسی، پارتی دڵی تونس بە بەدەستهێنانی ١٥،٦ی لەسەدای دەنگەكان لە پلەی دووەمدایە و بووە بە خاون ٣٣ كورسی.
راشد غەنوشی گوتی: "جێگەی گومان نییە کە نەهزە سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكاندا بەدەستهێناوە".
راشد غەنوشی سەبارەت بەڕەوڕووبوونەوەکانی قۆناغی داهاتوودا گوتی: "بەرەوڕووبوونەوەکانی قۆناغی داهاتوو بەرەوڕووبوونەوە، ئابووری و كۆمەڵایەتییەکان دەبیت".
سەرۆكی بزووتنەوەی نەهزە روونیكردەوە كە بەڕەوڕووبوونەوەکان تەنها پارتێك ناتوانێت بەڕوویدا بوەستێت بۆیە بەردەوام دەبن لە سیاسەتی شەراكەت لەسەر بنەمای بەرنامەی هاوبەش بە ئامانجی بەڕەوڕووبوونەوەی گەندەڵی و هەژاری.
راشد غەنووشی گوتیشی: "پاڵپشتی دەكەین لە حكوومەتەكەی یوسف شاهید تا بتوانین حكوومەتێكی هاوبەش پێكبهێنیین كە كەسانی شارەزا و لێهاتوو لەخۆ بگرێت".
دوێنێ یەكشەممە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی تونس بەڕێوەچوو و بەپێی دەستەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، رێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەكاندا لە ناوخۆ گەیشتووەتە ٤١،٣٢ لەسەدا و لە دەرەوە گەیشتووەتە ١٦،٤ لەسەدا.