Kasım İleri
18 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
ئەمریكا سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاویی له لایه‌ن توركیاوه له عه‌فرین ده‌كه‌ن پێی وایه روودانی شتی له‌وجۆره له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانه.
كاربه‌ده‌ستێكی كۆشكی سپی كه روونكردنه‌وه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی ئاسۆشیه‌یتد پرێسی ئەمریكی داوه، سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كه "توركیا له عه‌فرین چه‌كی كیمیاویی به‌كارهێناوه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هه‌واڵه‌كانی بینیوه، به‌ڵام هیچ بهڵگهیهكیيان به‌ده‌سته‌وه نییه كه ئه‌مه پشتڕاست بكاته‌وه.
كاربه‌ده‌سته‌كه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره بانگه‌شانه "له ده‌ره‌وه‌ی ئهگهرهكانن".
كاربه‌ده‌ستێكی دیكه‌ش له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كۆشكی سپی كه لێدوانی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو داوه، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی هاوشێوه‌ی بۆ بابه‌ته‌كه كردووه.
كاربهدهستهکە سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شانه، باسی له‌وه‌كردووه کە ئاگاداری هه‌واڵه‌كان هه‌ن و رایگه‌یاندووه:
"پێمان وایه به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاویی له لایه‌ن سوپای توركیاوه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانه. داوا ده‌كه‌ین له عه‌فرین خۆ له هاووڵاتییانی سڤیل به‌دوور بگیرێت و بپارزێن".
رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به مه‌به‌ستی ناوزڕاندنی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كه له لایه‌ن سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاده‌وه ئه‌نجامده‌درێت له رێگه‌ی ئاژانسی هه‌واڵیی ساناوه كه سه‌ر به رژێمه له هه‌واڵێكدا كه تیایدا پشتیی به زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێكی به ره‌گه‌ز كوردی نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌یه‌كی عه‌فرین به‌ستووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو شه‌وی رابردوو له گوندی مهزیهنه سەر بە ناوچەی عه‌فرین، شەش كه‌س كه له ئه‌نجامی تێكچوونی ته‌ندروستییان به گازی ژه‌هراویی گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان بۆ كراوه.