Ali Cura,Hemın Othman Mohammed
23 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوایین ره‌وشی ناوچه‌ی ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا نیگه‌رانی قووڵی دروستكردووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سازیكرد، زاخارۆڤا باسی له دوایین ره‌وشی ئیدلب كرد.
زاخارۆڤا گوتی: "ره‌وشی ده‌وروبه‌ری ئیدلب نیگه‌رانی به‌خشه. ره‌وشی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی به‌ره‌و خراپی ده‌چێت. به هۆی ده‌رچوونی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و له ناوچه‌كه، ناوچه‌كه ده‌چێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام".