Fahrettin İbrahim
23 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2019
مۆسكۆ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجە تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "لە لووتکە سێقۆڵییەکانی کە لە پڕۆسەی ئاستانا دەستمان پێکرد، جا چی لەوەی سۆچی یان ئەنقەرە یان تاراندا، لەمانەدا چەند کۆبوونەوەیەکمان کرد کە بەراستی سەرنجی جیھانی راکێشا بوو. دیسانەوە بەردەوامی دان بەم پرۆسەیە لەڕیی چاوپێککەوتنەکانمانەوە سوودمەند دەبێت"
ھەورەھا سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین گوتی: "دۆستی ئازیزم ئەردۆغان، گەیشتنی پەیوەندی نێوان وڵاتەکانمان بەم خاڵە، بەھەوڵی ئێوە بووە"
ڤلادیمێر پوتین گوتیشی: "سەرەڕای ئەوەی کە بەرپرسان ئەوەی لەتوانایاندا بوو کردیان، بەڵام لە کەرچ کارەساتێک روویدا، بەھۆی قوربانییەکانەوە سەرەخۆشی خۆم ئاراستە دەکەم".