Zana Natık Kerem
14 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ھەفتەی داھاتوودا، رووسیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق، دەست پێ دەکاتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە دوا سەردانەکەی بۆ رووسیا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە کردبوو کە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ عێراق دەست پێ بکەنەوە.
ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەیشداوە کە بەرپرسانی رووسیا رەزامەندییان لەسەر داواکەی فوئاد حوسێن نیشانداوە و رایگەیاندووە کە لە ٢١ی ئەم مانگەوە، ھەفتانە دوو گەشتی ئاسمانیی لە رووسیاوە بۆ عێراق ئەنجام دەدرێت.