Ramal Abdullah Mahmood
17 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2018
مۆسكۆ - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، پێویسته ٢٣ دیپلۆماتکاری به‌ریتانی له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا ئه‌و وڵاته جێ بهێڵن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا به‌هۆی "ئیستیفزازییهكان"ی به‌ریتانیا له‌باره‌ی ژه‌هراویكردنی سیخوڕی پێشووی رووس، سێرگی سكریپاڵ و یولیای كچی بڕیاری داوه به دەرکردنی ٢٣ دیپلۆماتكاری به‌ریتانی و وه‌ك كه‌سانی نه‌ویستراو له‌قه‌ڵه‌می دان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به پێویستی زانیووه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌و دیپلۆماتكارانه رووسیا جێ بهێڵن و هه‌روه‌ها بڕیاریشیدا پاشگه‌زبێته‌وه له رێگه‌دان به كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵگه‌ری به‌ریتانیا له سانت پێترهسبورگ.