Ali Kemal Akan
17 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا بڵاویكرده‌وه له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین تیرۆریستان ژماره‌یه‌ك بینا، دامه‌زراوه‌یان رووخاندووه، ئۆتۆمبێلیان تێكشكاندووه و سووتاندووه، له‌نێو ئه‌مانه‌دا بینای نه‌خۆشخانه‌ش هه‌یه. هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت ئه‌م جۆره رووداوانه و ئه‌و زیانانه‌ی به شاره‌كه گه‌یه‌نراوه، به شێوه‌یه‌ک له رای گشتیی نێوده‌وڵه‌تیی بگه‌یه‌نرێت كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه ئه‌نجامدراون. هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا دیمه‌نه‌كانی كاتژمێر ٠٩:٤٣ی ئه‌مڕۆی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرین كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا له لایه‌ن سوپای توركیاوه كراوه‌ته ئامانج، بڵاوكرده‌وه و دیمەنهکان ده‌یسه‌لمێنێت کە بانگه‌شه‌كان ناڕاستن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین تیرۆریستانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و داعش ژماره‌یه‌ك بینا، دامه‌زراوه‌یان رووخاندووه، ئۆتۆمبێلیان تێكشكاندووه و سووتاندووه، له‌نێو ئه‌مانه‌دا بینای نه‌خۆشخانه‌ش هه‌یه و پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه لێكراوه‌ته‌وه و به‌جۆرێكی لێكراوه كه نه‌توانرێت به‌كاربهێنرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌م رووداوانه له‌لایه‌ن رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و داعشه‌وه و به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی وێنه‌یه‌كی نه‌رێنی سوپای توركیا، به‌شێوه‌یه‌كی پلان بۆ دڕێژراو ئه‌نجامده‌درێن".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه له میانی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا ته‌نها تیرۆریستان، حه‌شارگه، په‌ناگه، سه‌كۆكانی چه‌ك و ئۆتۆمبیل و پێداویستییه‌كانیان ده‌كرێنه ئامانج و تێیدا هاتووه: "سوپای توركیا له مه‌یدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا مۆدێرنترین چه‌ك، ئۆتۆمبێل و پێداویستیی و ته‌قه‌مه‌نی له‌چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و به به‌های دواكه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، به‌شێوه‌یه‌ک كه هیچ وڵاتێكی دیكه هێنده به هه‌ستیاریی و وریاییه‌وه به‌كاری نه‌هێنابێت، به‌كارده‌هێنێت له پێناو ئه‌وه‌ی زیان به هاووڵاتییانی بێ‌تاوان و ژینگه نه‌گه‌یه‌نێت".
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا دیمه‌نه‌كانی كاتژمێر ٠٩:٤٣ و وێنه‌كانی كاتژمێر ٠٩:٥٠ی ئه‌مڕۆی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرینی كه له‌لایه‌ن فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانه‌وه گیرابوون، له لایه‌ن رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و داعشه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا كه نه‌خۆشخانه‌كه له لایه‌ن سوپای توركیاوه كراوه‌ته ئامانج، بڵاوكرده‌وه و دیمەن و وێنه‌کان ده‌یسه‌لمێنێت کە بانگه‌شه‌كان ناڕاستن.
TSK Afrin'de vurulduğu iddia edilen hastanenin görüntülerini yayınladı
TSK tarafından vurulduğu öne sürülen Afrin Hastanesi'nin bugün 09.43'te kaydedilen ve iddiaların yalan olduğunu ortaya koyan görüntüleri paylaşıldı.
17.03.2018