Halil Fidan,Behçet Alkan
17 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2018
عه‌فرین- AA
ژماره‌یه‌ك خێزانی سووری كه دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانیان وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆیی به زۆر بۆ عه‌فرین برابوون، سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م رێگرییه‌كان توانییان له ده‌ستی رێكخراوه‌كه هه‌ڵبێن و بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانیان.
ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كه له لایه‌ن سوپای توركیاوه بۆ سه‌ر پێگه‌كانی تیرۆریستان له عه‌فرین ده‌ستیپێكردووه درێژه‌ی هه‌یه. له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین، هاووڵاتییانی سڤیلی شارۆچكه‌كه ده‌ستیان به هه‌ڵاتن بۆ ناوچه ئارامه‌كان كردووه.
رێكخراوه‌كه به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی هاووڵاتییانی سڤیل وه‌ک قه‌ڵغانی مرۆیی له ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی شارۆچكه‌كه به‌ربه‌ست و رێگریی دروستكردووه و به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له ده‌رچوونی هاووڵاتییان له شارۆچكه‌كه، ژماره‌یه‌ک رێكاری جۆراوجۆریان گرتووه‌ته به‌ر. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هاووڵاتییان سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م رێگرییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانیان و رزگاربوون له سته‌می رێكخراوه‌كه له عه‌فرین، رێگه ده‌گرنه به‌ر.

سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد دوای ئه‌وه‌ی له‌و شاره‌دێ و گوندانه‌ی كۆنترۆڵیكردوونهتهوه، ده‌سته‌به‌ری ئاسایش ده‌كات، هاوكاریی هاووڵاتییانی سڤیل ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان له‌و ناوچانه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ٢٠ خێزانی گوندی شڵتا كه دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون رێكخراوه‌كه بۆ عه‌فرینی راگوێزابوون، له ده‌ست رێكخراوه‌كه هه‌ڵاتن و چوونه ناوچه‌یه‌كی ئارام.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی، محه‌مه‌د ئیجالییه، ئه‌و له لێدوانێكدا به پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند چه‌ندین رۆژه به هه‌موو تاوانه‌ی خۆیان هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان داوه به‌ڵام تیرۆریستان رێگه‌یان لێ‌گرتوون.
محه‌مه‌د ئیجالی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون ده‌ستیپێكرد ئێمه‌یان له گوندهكهمانهوه راگواست و هێواش هێواش به‌ره‌و عه‌فرینیان بردین و گوتی: "ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ی هاووڵاتییانیشیان به‌و شێوه‌یه راگواست. من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به گوێم نه‌كردن ١٢ رۆژ زیندانیان کردم. به منیان گوت 'تۆ زانیاریی ده‌ده‌یته فڕۆكه‌كان' و ئه‌شكه‌نجه‌یان دام. پێیان گوتین 'ناتوانن ئێره جێبهێڵن'. ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر تهلهفۆنهكانماندا. پێیان گوتین ئه‌گه‌ر بڕۆن هه‌مووتان ده‌كوژین".

ئیجالی باسی له‌وه‌كرد ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی رێكخراوه عه‌فرینیان جێهێشتووه به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ناهێڵن هاووڵاتییانی سڤیل شاره‌كه چۆڵكه‌ن و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه زۆر هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان داوه به‌ڵام نه‌یانتوانیوه و دوێنێ سه‌رله به‌یانی هه‌ڵاتوون و رزگاریان بووه.
Zorla götürüldükleri Afrin'den kaçmayı başardılar
Terör örgütü YPG/PKK tarafından canlı kalkan olarak kullanılmak için zorla Afrin'e götürülen bir grup Suriyeli, örgütten kaçıp güvenli bölgeye geçti.
17.03.2018