Rewa Mahmood Hasan
28 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2019
مۆسکۆ - AA
لە مۆسکۆی پایتەخت دوای ئەوەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەکە رەت کرایەوە، خۆپیشاندانێکی بێ مۆڵەت بەڕێوەچوو، ٣٠٠ کەسیش دەستگیرکران.
وەزارەتی ناوخۆی رووسیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ کەس خۆپیشاندانێکی بێ مۆڵەتیان ئەنجامداوە.
لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ٣٠٠ خۆپیشاندەر دەستگیرکراوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی رووسیا پارێزەری "سندوقی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی" لیبۆڤ سۆبۆل کە لە لایەن چالاکوانی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی رووسی ئهلێكسی ناڤالنی-ەوە دامەزراوە، یولیڤا گالیامینا، ئیڤان جدانۆڤ و دمیتری گودکۆڤ لەنێو بەندکراوەکاندان.
ئهلێكسی ناڤالنی ئۆپۆزسیۆنی ئیدارەی کرملین پێشتر بەپاساوی دووبارە پێشێلکردنی یاساکانی خۆپیشاندان بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ سزا درابوو.
بە هۆی تۆمارنەکردنی کاندیدی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شاری مۆسکۆدا، هەفتەی رابردوو خۆپیشاندانی مۆڵەتدار ئەنجامدرا و ئهلێكسی ناڤالنی بەڵێنی دا کە لە بەردەم شارەوانی مۆسکۆدا خەڵک بۆ خۆپیشاندان کۆدەکاتەوە.