Dmitri Chirciu
16 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2022
مۆسکۆ - AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئۆکراینا دووبارە لە هەوڵی ئەوەدایە لە رێگەی بەکارهێنانی مووشەکی (Toçka-U) "ئاژاوەگێڕی" بنێتەوە.
سەرۆکى ناوەندى بەرگریی نیشتیمانیی سەر بە وەزارەتى بەرگریی رووسیا، مخایل میزینتسیڤ نوێترین لێدوانی لەبارەی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا دا.
مخایل میزینتسیڤ بانگەشەی ئەوەی کرد کە حکوومەتی کیێڤ لە هەوڵی ئەوەدایە "ئاژاوەگێڕی" بنێتەوە و گوتی: "حکوومەتی کیێڤ بۆ ئەوەی رووسیا تاوانبار بکات بەوەی تاوانی جەنگی ئەنجامداوە، لە هەوڵی ئامادەکاریدایە بۆ کردیەکی "ئاژاوەگێڕی" و "تیندەر"ی هاوشێوەی رووداوەکەی شاری کراماتۆرسک. بۆ ئەم مەبەستەش لە هەوڵی ئەوەدایە بەم نزیکانە بە مووشەکی (Toçka-U) هێرش بکاتە سەر وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە نزیک یەکەی نیشتەجێبوونی لۆزۆڤا".
سەرۆکى ناوەندى بەرگریی نیشتیمانیی سەر بە وەزارەتى بەرگریی رووسیا، مخایل میزینتسیڤ ئاشکراشی کرد کە مووشەکی (Toçka-U) "تەنیا لەلایەن هێزەکانی ئۆکرایناوە بەکار دەهێنرێت" و بەرگری لەوە کرد کە حکوومەتی ئۆکراینا بەم کارەی بێ رێزی بەرامبەر بە یاسا نێودەوڵەیيیەکان ئەنجام دەدات.