Ruslan Rehimov
16 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکی شارەوانی کیێڤ-ی پایتەختی ئۆکراینا، ڤیتاڵی کلیچکۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ناوچەی دارنیتسکی شارەکە لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە بۆردومان کراوە.
لە روونکردنەوەیەکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تیلیگرام بڵاویکردەوە، کلیچکۆ رایگەیاند ''کاتەکانی بەیانی کیێڤ بۆردومان کرا. لە ناوچەی دارنیتسکی قەراغی شارەکە تەقینەوە روویدا. لە ئێستادا تیمەکانی رزگارکردن و تەندروستیی لە شوێنی رووداوەکەن. زانیاری لەبارەی قوربانیيان بڵاودەکرێتەوە''.
کلیچکۆ داوای لە دانیشتوانی شارەکە کرد ئاگادارییەکان لەبارەی هێرشی ئاسمانیی لەبەرچاو بگرن و، ئامۆژگاری ئەو کەسانەشی کرد کە شارەکەیان جێهێشتووە و هێشتا نەگەڕاونەتەوە لە ناوچە ئارامەکان بمێننەوە.