رووسیا: "ئه‌گه‌ری خراپتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ئارادایه"
Moskova
مۆسكۆ - AA
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی ریابکۆڤ باسی له‌وه كرد كه ئەگەر هەوڵی ئاساییکردنەوە پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکا نه‌درێت، ره‌نگه پەیوەندییەکانیان زیاتر تێکچێت.
سێرگی ریابکۆف لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەگەڵ راوێژكاری کاروباری سیاسیی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڤیکتۆریا نولاند کۆبووەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی ریابکۆڤ دوای کۆبوونەوەکە كه دوو کاتژمێری خایاند، لەبارەی پەیوەندییەکانی رووسیا و ئەمریکا بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
سێرگی ریابکۆف ئاماژەی بە ئەگەری خراپتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکا کرد و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هیچ پێشکەوتنێک نییە له په‌یوه‌ندییه‌كاندا و گوتی: "ئەگەر هەوڵی زیاتری ئاساییکردنەوە پەیوەندییەکان نه‌درێت، ره‌نگه پەیوەندییەکانیان زیاتر تێکچێت".
جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد کە هیچ پێشکەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی كاری دیپلۆماسی و پرسی ڤیزه له ئارادا نییه و ئەمریکا گوێی لە داواکارییەکانی رووسیا نەگرت.
سێرگی ریابکۆڤ باسی له‌وه كرد کە دیدارەکەی لەگەڵ ڤکتۆریا نولاند بەسوود بووه و بڕیاریانداوە لانیکەم دانوستانەکان چڕ بکەنه‌وه و راوێژی تایبەت رێکبخەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن