جيهان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ تاڵیبان زۆر باش و پیشەیی و ئەرێنیی بوون"

- دوای کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، شاندی ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە قەتەر لەگەڵ تاڵیبان کۆبووەوە.

Kasım İleri  | 13.10.2021 - نوێکردنەوە : 14.10.2021
 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ تاڵیبان زۆر باش و پیشەیی و ئەرێنیی بوون"

Washington DC

واشنتۆن - AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس رایگەیاند کە دیدار و کۆبوونەوەکانی شاندی ئەمریکا لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیبان لە دۆحە پایتەختی قەتەر زۆر باش، پیشەیی و ئەرێنیی بەڕێوەچوون.

نێد پرایس سەبارەت بە کۆبوونەوە و دیدارەکان رایگەیاند "گفتوگۆکانی شاندی ئەمریکا لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیبان لە دۆحە زۆر باش، پیشەیی و ئەرێنیی بوون".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوەکانی بە "کۆبوونەوەکانی کار" ناوزەند کرد و باسی لەوە کرد کە شاندی ئەمریکا بەڕوونی باسی لەوە کردووە کە تاڵیبان تەنها بەگوێرەی هێرشەکانی هەڵدەسەنگێندرێت نەوەک قسەکانی.

نێد پرایس هەروەها باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکاندا، ژمارەیەک بابەت تاوتوێ کراون لەوانە؛ هەڕەشەی تیرۆر لە ئەفغانستان، هاووڵاتییانی ئەمریکا، رێگەدان بە جێهێشتنی ئەو ئەفغانستانیانەی کە پشتگیری ئەمریکایان کردووە لەگەڵ هاووڵاتییانی بیانیی تا وڵاتەکە جێبهێڵن.

پرایس لە کاتێکدا باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا گەورە بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا بەشداربوون، خۆی لەو پرسیارە دزییەوە کە لێی کرا سەبارەت بەوەی ئایا تاڵیبان لەگەڵ ئەمریکا هەماهەنگیی دەکات لەبارەی داعش-ویلایەتی خۆراسان یان نا.

گوتیشی: ''لێرەدا بەرژەوەندی هاوبەش هەیە، داعش-ویلایەتی خۆراسان چەندە هەڕەشەیە بۆسەر ئەمریکا و هاوپەیمانانی، ئەوەندەش هەڕەشەیە بۆسەر تاڵیبان''.

لە ناوەڕاستی مانگی ئابی رابردوو، چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان هاوکات لەگەڵ دەست پێ کردنی قۆناغی کۆتایی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان تەواوی خاکی ئەو وڵاتەیان کۆنترۆڵ کرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın