Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed
21 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2018
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی چوار ناوی نوێی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ پڕكردنه‌وه‌ی چوار وه‌زاره‌ت كه به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه چۆڵ ببوون.
روحانی، فه‌رهاد دژپه‌سه‌ندی كاندید كردووه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، محه‌مه‌د شه‌ریعه‌تمه‌داری بۆ وه‌زاره‌تی كار، محه‌مه‌د ئیسلامی بۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و شارسازی و رزا ره‌حمانی بۆ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی و، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی متمانه ناوه‌كانیانی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی ئێران كردووه.