Nuri Aydın
08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2020
عه‌نتاب - AA
جێگری رێكخه‌ری کاروباری مرۆیی هەرێمیی سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ کێشەی سووریا، مارك كهتس له‌باره‌ی دوایین پێشهاتە مرۆییەكانی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی بڵاوكرده‌وه کە تیایدا هاتووه، "دوای هه‌ڵكشانی پێكدادانه‌كان و له ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه".
مارک كهتس جه‌ختی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی وه‌رزی زستان و سه‌رما و سۆڵه‌وه ئاواره‌كانی ئیدلب له ره‌وشێكی ناله‌باردان و لێشاوێكی نوێی كۆچ ره‌وشی شاره‌كه‌ی خراپتر كردووه و هاتنی راپۆرت له‌باره‌ی خراپی دۆخه‌كه‌وه به‌رده‌وامه، نووسیویشیه‌تی "هه‌موو رۆژێك هه‌واڵی دڵته‌زێن له‌باره‌ی ئه‌و خێزانانه‌وه ده‌بیستین كه رووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه و له كه‌مپه قه‌ره‌باڵغه‌كاندا بۆ گه‌یشتن به خزمه‌تگوزاری شارستانی داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن. كه‌سانێكی زۆریش له بینای گشتی وه‌ك قوتابخانه و مزگه‌وته‌كاندا ده‌مێننه‌وه".
جێگری رێكخه‌ری کاروباری مرۆیی هەرێمیی سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ کێشەی سووریا، مارك كهتس تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە رۆژانه گوند و شارۆچكه‌كانی سه‌ربه ئیدلب بۆردومان ده‌كرێن، ته‌نانه‌ت قوتابخانه و مزگه‌وته‌كانیش ده‌كرێنه ئامانج، هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونی ئاسایشه‌وه زیاتر له 13 بنكه‌ی تەندروستی ئیدلب به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاركردن تیایاندا وه‌ستاوه.
مارك كهتس ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه رێكخراوه مرۆییه‌كان فشارێكی زۆریان له‌سه‌ره بۆ دابینكردنی پێداویستی ئاواره‌كان و له راپۆرته‌كاندا باس له كه‌می پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك خۆراك، ده‌رمان و گه‌رمكه‌ره‌وه كراوه. له دوای زیادبوونی پێكدادانهكانيشهوه له ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا زیاتر له 300 هه‌زار دانیشتووی ئیدلب ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشتووه.
جێگری رێكخه‌ری کاروباری مرۆیی هەرێمیی سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ کێشەی سووریا، مارك كهتس ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لایه‌نگری چاره‌سه‌ری سیاسییه و به‌رده‌وام داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كات رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بگرنه‌به‌ر. هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس له كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌مدا داوای ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاندنی پێكدادانه‌كانی كردووه.
پارێزگای ئیدلب له 2015ه‌وه تا ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادایه و له‌میانی رێككه‌وتنی سێقۆڵی ئاستانا له نێوان توركیا، رووسیا و ئێران بڕیار درا چه‌ند به‌شێكی پارێزگاكه بكرێته ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، به‌ڵام رژێمی ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌كانی پابه‌ند نه‌بوون به‌م بڕیاره‌وه و به‌رده‌وامن له بۆردومانكردن و هێرشی چڕ بۆسه‌ر شاره‌كه.
ئه‌مه‌یش وای كردووه سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن و روو له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا- سووریا بكه‌ن.
له ده‌ستپێكی ساڵی رابردووه‌وه تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌ی له پارێزگای ئیدلب-ه‌وه بۆ ناوچه سنوورییه‌كان كۆچیان كردووه یەک ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به‌هۆی بۆردومان و پێكدادانهكانیشهوه زیاتر له هه‌زار و 600 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.