Dildar Baykan Atalay
20 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2021
واشنتۆن – AA
کۆشکی سپی رایگەیاند لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیام ئیبراھیم کاڵن و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جەیک سولیڤان تاوتوێی پێشھاتەکانی ناوچەکە کراوە.
گوتەبێژی کۆنسەی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی، ئەمیلی ھۆرنی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی کاڵن و سولیڤان'ەوە رایگەیاند "لە پەیوەندییەکەدا باس لە چۆنێتیی ھەنگاوەکانی دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە ٣١ی تشرینی یەکەم لە رۆما کراوە بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان لەنێوان ھەردوو وڵاتدا".
لە راگەیەندراوەکەدا ھۆرنی تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە ھەردوولا تاتوێی پێشھاتەکانی ناوچەکە وەک رەوشی ئۆکراینا، ئەفغانستان، سووریا و باشووری قەفقازیا و پاراستنی سەقامگیری رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستیان کردووە.
گوتەبێژایەتی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاش جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جگە لە پەیوەندییە فرەلایەنەکانی ھەردوو وڵات و پێشھاتەکانی ناوچەکە ھەروەھا تاوتوێی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ کێشەی کۆچبەران لە سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا و ھێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری یەکجارەکی لە قەرەباغی سەروو کراوە.