Muhammet Ali Kemal
27 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2017
نیویۆرک - AA
ئەو سیستمی نوێی دڵنیایی تەندروستییەی کە کۆشکی سپی و پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکا خوازیارن بیهێننە جێگەی سیستمی ''ئۆباماکێر'' دەبێتە هۆی ئەوەی ٢٢ ملیۆن ئەمریکی دیکە لە بیمەی تەندروستی بێنەش بن.
ئۆفیسی بوودجە لە کۆنگرێسی ئەمریکا، راپۆرتی شیکاریی خۆی سەبارەت بەدوایین شێوەی پرۆژە ''یاسای خزمەتگوزارییە تەندروستییە ئەمریکییەکان'' بڵاوکردەوە.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە پرۆژە یاسا نوێیەکە کە ئامانجی لێی جێگرتنەوەی ''دڵنیایی تەندروستیی کەم خەرجی'' سەردەمی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆبامایە کە لەناو خەڵکدا بە ''ئۆباماکێر'' ناسرابوو، دەبێتە هۆی ئەوەی لەساڵی ٢٠٢٦ەوە ژمارەی ئەو کەسانەی خاوەنی بیمەی تەندروستی نیین ٢٢ ملیۆن کەسی دیکەی بچێتە سەر.
راپۆرتکە باسی لەوەشکردووە لە حاڵەتی مانەوەی ئۆباماکێردا لە ساڵی ٢٠٢٦ەوە ٢٨ ملیۆن هاووڵاتیی ئەمریکی بیمەی تەندروستییان نابێت، بەڵام ئەگەر بێتو پرۆژە یاساکە تێپەڕێت، ئەوا ئەو ژمارەیە بۆ ٤٩ ملیۆن کەس بەرزدەبێتەوە.